بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ێنایف حوجرەف» ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس میوانداری دانوستانی نێوماڵی یەمەن دەبێت کە لە ٢٩ی مارچەوە ھەتا حەوتەمی ئاپریل بەڕێوە دەچێت، وتیشی: بانگێشتن نامەی بەشداری کردن لە دانوستانەکەدا بۆ ھەموو لایەن و گروپەکان ڕەوانە دەکرێت.
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس وتیشی: ئامانج لەم دانوستانانە قەبوڵ کرانی ئاگربڕ لە لایەن تەواوی لایەنە تێکھەڵچووەکانەو دەست پێ بوونی دانوستانەکانی نێوماڵی یەمەن بۆ وتووێژ سەبارەت بە داھاتووی قەیرانەکە بە بەشداریی ھەموو لایەنەکان ئەنجام دەگرێت.
«ئەلحوجرۆف» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئامانج لەم دانوستانانە گەییشتن بە ئاگربڕێک لەژێر چاودێریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بە پشتگریی تەواوی وڵاتانی کەنداوی ف ارسە، وتیشی: ئامانجمان پێکھێنانی ڕەوتێکی سیاسیی تۆکمەوتەواوە بۆ گەییشتن بە ئاشتییەکی دڵخواز.
342/